بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی ۲۰ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی دوو کەس لە کامێراوان و هونەرمەندانی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییە وە دەستبەسەر دەکرێن.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە هونەرمەندان مێهدی تەوەکولی و موحەمەد عەبدی لە شەقامی بلواری شاری سنەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر دەکرێن و تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
شایانی باسە موحەمەد عەبدی خوێندکاری زانکۆیەو وەک وێنەگر کار دەکات و مێهدی تەوەکولی لە سینمای جەوانی کوردستاندا وەکو ڕاهێنەر کاری کردوە و وەکو پێشانگاش بۆ ئاوارەکانی شەنگال و کوبانی لە باشوری کوردستاندا لە باژێڕی سنە داناوە و جێگەی پێگەی لەو بوارەدا دیار و بەرچاوە.
هێرشی ئەمجارەی هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ سەر خێڵی کامێراوان دەچێتە خانوو خنکاندن و کپ کردنەوەی ڕاگەیاندن و کاری هونەری و کلتوریەوە و کارنامەی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لەبواری فیلم و سینماشەوە لە هەڵاواردن و کپ کردنەوەی هیچ کەمی نەهێناوە لە چاو بواری برسی کردن و بێکاری و کوشتنی کۆڵبەران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان