مەحکووم کرانی ئەسرین ئەفسەر بە ٣ساڵ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەسرین ئەفسەر هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هاوکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *