شەهریار بەراتی مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ئیستەنبوڵەوە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی تورکیا، شەهریار بەراتی تەمەن ٢٦ ساڵ، پەنابەری سیاسی و چالاکوانی کرێکارییان دەستگیرکردووە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بەنیازن دیپۆرتی بکەنەوە بۆ ئێران.


پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شەهریار باراتی یەکێک لە چالاکانی لوڕەکانی خەڵکی لوڕستانە و کارگێڕی سەرەکی کەناڵی لینین تودەییە کە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕاپەڕینی گەلی لوڕدا هەبووە.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی مەدەنی کوردستان دەکات کە بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ڕفاندنی ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووەی لوڕستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان لەو هاووڵاتیە هەنگاو بنێن و تێبکۆشن بۆ ئازادکردنی.


شیاوی باسە کە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حکومەتی تورکیا بە بەرپرسی ئاسایشی شەهریار بەراتی دەزانێت و داوا لە رێخراوە مافی مرۆڤیە نێو نەتەوەییەکان دەکات دەستوەردان لە دۆسیەی ڕفاندنی شەهریار بەراتی بکات و ڕێگری لە تاوانێکی دیکە بکات لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران.


لە کۆتاییدا ناوەندی دیپلۆماسی KMMK بە ڕوونی ڕایدەگەیەنێت کە خوازیاری ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە بە زووترین کاتە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *