سلایدەرلە سێدارە دراو

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ٣ زیندانی لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی٢ زیندانی بەناوەکانی خالید ڕۆحی و سیرووس حەیدەری خەڵکی شاری سنە کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوون لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە جێبەجێ کرا.

هەر لەم پێوەندییەدا، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەماڵ ئیلهامی خەڵکی شاری سەقز بەتۆمەتی ڕفاندن، هەڵگرتنی کەرەستەی پۆلیسی و دەستدرێژی سێکسی لە زیندانی حکوومەتی سەقز جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم سێ زیندانییە لە لایەن سەرچاوەگەلی فەرمی یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

Related posts

سڵێمان سالک بۆ تێپەڕاندنی سزای ١٠ ساڵ بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە

Rahim Kholafai

ئازاد کردنی خەبات فەدائی بە دانانی بارمتە

Bilal Enferadi

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد

Rahim Kholafai

Leave a Comment