ڕاگواستنی سێ هاوڵاتی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین ئەمرایی و ئێقباڵ شوکروڵاهی خەڵکی شاری کووهدەشتی لوڕستان و حومید بەخشایش چەندد کاتژمێر بەرێ بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیان( موحسین ئەمرایی و ئێقباڵ شوکروڵاهی) لە زیندانی قزڵحەسار زیندانی کراون و هەروەها حەمید بەخشایش لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ قزڵحەسار گوازراوەتەوە.

شیاوی باسە کە، موحسین ئەمرایی و ئێقباڵ شوکروڵاهی بەتۆمەتی بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە و حەمید بەخشایش بە تاوانی کوشتن، بە کوشتنی بەئەنقەستی حکوومەتی لەژێر ناوی ئێعدام مەحکووم کراون.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

2 thoughts on “ڕاگواستنی سێ هاوڵاتی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *