بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کەیوان دارابی هاوڵاتی ٢٠ساڵ تەمەنی خەڵکئ سەرپێڵ زەهاو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە فیشەک بەرپێی کەوتووەە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە شاری سەقز کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *