مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناسنامەی حەسەن یوسفی ئازەر، تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی فەتاح، موحسین ئەحمەدی ٣٤ساڵە کوڕی حەسەن و ڕەسوڵ یوسفی ئازەر تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، ​​خەڵکی گوندی بەفرەوان سەر بە شاری مەهاباد، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دەسبەسەر کران.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی رژیم بەبێ فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ دەستبەسەرگەکانی ئەمنییەتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد و ورمێ گوازراونەتەوە.

جێی ئاماژەیه، بەدواداچوونەکانی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە، بۆ ئاگاداربوون له دۆخ و چارەنووسیان، بێسوود بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنیان لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *