تیرۆری پارێزەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی KMMK, ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، پارێزەرێکی خەڵکی شاری بۆکان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی ئێران بەناونیشانی سۆراب ڕەحمەتی لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسڕێژی لێکراو بەگرانی بریندار کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو چالاکی سیاسیی و لە پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان و پارێزەری کەیسی قادر قادری، کەیسی تیرۆری شەوی یەڵدا و گیانبەختکردوانی ١٧ی خەرمانان بوو و لەم چەندد ساڵەی دوایدا چەندد جار هەڕەشەی کوشتنی لێکراەە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *