برینداربوونی کۆلبرێک لە هەنگەژاڵەی بانە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کامەران ڕەحیمی کوڕی ڕەحیم و دانیشتووی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵەی بانە چاوەکانی بە گرانی بریندار بوو و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کامەران ڕەحیمی خێزاندارە و خاوەنی منداڵە.

شیاوی باسە هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆلبەرەکان کردووە و لە کۆتاییدا کامەران ڕەحیمی بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بووە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *