سەقز؛ گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بەندیخانە بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هاووڵاتییەک بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی ٢ی دادگا بەشی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

به پێی ڕاپۆرته کان، ناوبراو به تاوانی ئه ندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی کوردستان و ووتاردان له ڕێو ڕه سمی ئەسپاردە کردنی تەرمی ژینا ئه مینی له لایان لقی دادگای شۆڕش و دادئەستێنی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز بڕیاری یەک ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *