خۆکوشتنی پزیشکێک لە مەریوان

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دکتۆر میترا ئاسودە پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەکانی مەمک و خوێندەواری زانکۆی بێهێشتی تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سەرەتای مانگی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوەڵانی نەخۆشێک کە گیانی لەدەست دابوو، هێرشیان کردە سەر بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی بووعەلی لە شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستان و لە ئەنجامی هێڕشەکەیەندا بۆ سەر دکتۆر میترا ئاسوودە، پزیشکی نەشتەرگەری، دوای لێدان و سووکایەتییەک کە پێیانکرد هەندێک کەرەستەی نەخۆشخانە پزیشکەکەیان تێکشکاند، بەڵام پزیشکی نەشتەرگەر سکاڵای لە بنەماڵەی کوژراوەکە نەکرد.

پێویستە بگوترێ ناوبراو دوای ئەوەی لە دادگایەکە شاری سنە کە بە سکاڵای کەسوکاری نەخۆشەکە سزا درابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *