جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، فەرهاد ئاقایی خەڵگی گوندی بەوراوا سەربە شاری ڕوانسەر لە زیندانی دیزەڵاوای حکوومەت لە کرماشان ئێعدام کرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە ساڵی ٢٧١٧ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و حکوومی هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *