فەواد فەتحی چالاکی کرێکاری لە تاران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی فواد (سیرۆس) فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین لە هەمان شار گوازرایەوە .

بەپێی زانیارییەکان، شەممە 13ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا فەواد فەتحی، بنەماڵەکەی لە گرتن و گواستنەوەی بۆ زیندانی ئەڤین لە تاران ئاگادار کردۆتەوە، ڕۆژی 14ی ئەم مانگە، چوونەتە دادستانی ئەڤین بۆ ئەوەی لە بارودۆخی ناوبراو ئاگاداری وەدەست بێنن، بەڵام لە لایان بەرپرسانی پەیوەندیدار پێیان گوترا کە ناوی فەواد فەتحی لە سیستەمەکەدا تۆمار نەکراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *