برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی لوقمان ئەحمەدپوور ٤٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی مەنجیلان سەربە شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردە ئامانجی چەکەکانیان.

شیاوی باسە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی سەلسحەدین ئەیووبی بانە ڕاگوازرا بەڵام بەبۆنەی قووڵی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز گوازراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *