دەستبەسەری چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، چوار هاوڵاتی بەناوەکانی میلاد مروەتی، هاوڕێ تەوەرە، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، میلاد مروەتی و هاوڕێ تەوەرە پاش ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەی ئازاد کراون و ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

شیاوی باسس، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم چوار هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *