ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی زیندانیکراو بە ناوی “خەلیل محەممەدی” خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو و پێشتریش حوکمی ئێعدامی لە لایەن دادگاکانی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە دەرکرابوو۰، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی خەزەڵوەر بڕیاری لەسێدارەدانی جێبەجێ کرد.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا ئێستا، میدیا و دەسەڵاتدارانی فەرمی حکوومەتی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و هەواڵ و وردەکارییەکانیان بڵاو نەکردۆتەوە.
ع – ر


