ک.م.م.ک:
دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێکی دیکە بە ناوی "عیرفان مورادی" خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵی بچووک، شەوی ڕابردوو لە کاتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووریی نۆسود، لە بەشی سەر و ملی بە گرانی بریندار بوو، و بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە تاڵەقانی بۆ چاوەدێریوچارەسەریپزیشکی، بەڵام بەداخەوە کەوتووەتە کۆما و لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی ئاماژەپێکراو دا خەوێندراوە.
پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە باری تەندروستی ئێستای ناوبراو نادیارە و خێزانەکەی زۆر دڵگرانن لە مەر بارودۆخی تەندروستی عێرفان مورادی.
ع – ر


