بۆکان؛ سووتاندنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک

ک.م.م.ک:

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە گوندی ئەختەتەر سەربە شاری بۆکان لە ماڵی ناو باخچەییەکەیاندا سووتێنراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ کەسە بریتین لە باوکێک بەناوی محەممەد ساڵح جەنگ ٧٠ ساڵ تەمەن، و دایکێک بەناوی خەجێ مجاور و کچەکەیان بەناوی ئارەزوو جەنگ تەمەن ٢٧ ساڵ، کە هەر سێ کەسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری ئەم سووتاندنە و دەستە نهێنییەکانی پشتەوەی ئەم کارەساتە دژە مرۆیی و ترسناکە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *