بێبەری کردنی چالاکێکی مەدەنی لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی جەماڵ عەلیزادە کە لە زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگیراوە، بەبۆنەی دژایەتی دادستێنی ڕێژیم لە پیرانشار لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو بێبەری کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکە مەدەنییە، خاکەلێوەی سنڵی ۲۷۲۳ـی کوردی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە مەهاباد بەسەرۆکایەتی دادوەر ئۆجاقلوو بەتۆمەتی بەتۆمەتی هاریکاری ڕاگەیاندنەکانی نەیاران بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ۲۷۲۲ـی کوردی هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی جەماڵ عەلیزادە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کردبوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *