سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر یاسر نووریدا لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی یاسر نووری ٣٢ساڵ تەمەن و خەڵکی جوانڕۆ لە چالاکانی ژینگەپارێز و ناسراوی ئەو شارە لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە کرماشان بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە کوتەک و لێدانەوە ڕفێنرا و پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە حوکمی سەپێنراو بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەرچووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *