کەیوان مینوویی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بۆ زیندان گوازرایەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی گوندی نێ ـی سەر بە شاری مەریوان، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بۆ زیندانی ئێران لە مەریوان ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبراویان لە رێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و موبایل و هەندێ شتوومەکی تایبەتیان دەستبەسەا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەستبەسەری لە پێوەندی تێلەفوونی و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

لە چەندد مانگی ڕابردوو لە چەندد بواری جیاواز حاڵەتی دەستبەسەری هاتۆتە ئاراوە کە نوێ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەری هاوڵاتیان بۆ لێ وەرگردنی دانپێدانان و نانەوەی دۆسیەی نوێی تێدا بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە دەکار کراون نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *