خوڕەماوا؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامت ٢ زیندانی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ٢زیندانی بەناوەکانی یاسر گوڵزەردیان و سەجاد مرادیان کە پێشتر بەتۆمەتگەلی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو لە زیندانی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییە دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم، بۆ ژووری تاکەکەست زیندانی ناوەندی خوڕەماوا ڕاگوازرابوون و سەرلەبەیانی ئەوڕۆ حوکمگ ئێعدامی هەردوو زیندانییەکە جێبەجێکرا.

شیاوی باسو، یاسر گوڵزوردیان و سەجاد مرادی خەڵکی شاری کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان نێزیک بە ٦ ساڵی بەرێ لە دۆسیەیەکی هاوبەش پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایت ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *