ورمێ؛ بۆ ۲٥ منداڵ و مێردمناڵ پەروەندە دروست کرا

ک.م.م.ک
بەپێی ڕاپۆرتەکان وبەپێی ئەو دیمەنانەی کە ڕۆژی ۲٦ی خەزەڵوەر کە لە تەلەویزیونی فەرمی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراوە،
لەژێر ئەشکەنجە و تۆقاندا، بۆ ۲٥ منداڵ و مێردمناڵی خەڵکی ورمێ پەروەندە دروست کراوە و تێدا منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ-یش هەیە.
شایانی باسە کە، ئەم ۲٥ منداڵە کە هەشت کەس کچن، بە دروست گردنی گروپی “گەنجانی گەڕەکەکانی ورمێ”تۆمەتبار کراون و هەر وەها ناچارکراون بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە ڕێگەی پەخشی تەلەویزیونی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

سەمانە فەتحی خوێندکاری تەمەن ۱٥ ساڵ، حوسەین ئاشووری تەمەن ۱٨ ساڵ، محەمەدڕەزا سەیفوڵڵازادە ،عەلی ئیبراهیمی
تەمەن ۱٨ ساڵ، هادی حەسەنلو و حسام ژیان خوێندکاری تەمەن ۱٥ ساڵ لەنێو تۆمەتبارانی ئەو پەروەندە-ن کە هەنووکە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنیان دەکەن.

جێگای سەرنجە کە بەپێی ئەو دیمەنانەی کە بڵاوکراوانە، کەسە دەستبەسەرکراوەکان هیچ زانیارییەکیان لە یەکتر نەبووە و تا ساتی دەستبەسەرکردنیان یەکتریان نەناسیوە و لە ژێر ئەشکەنجە دا ناچار کراون لە دژی یەکتر قسە بکەن و دان بە دروست کردنی گروپە ناوبراوەکە بکەن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *