ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری کوردی، سەفا عائلی خاڵۆی ژینا ئەمینیی بەدانانی بڕمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری و لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و ئەگەری چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ق.ش