ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، پتر لە ۸۰ کەس هەزار کێشەی مادە هۆشبەرەکان داوێنی گرتوون

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ تەمەنی ئەو کەسانەی ڕوو لە مادەهۆشبەرەکان دەکەن بۆ کەمتر لە ۱۸ساڵ دابەزیوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرە پیشەییەکان(صنعتی)کان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ڕوو لە زۆر بوونە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا “سەلیم کەریمی ” بەرپرسی دژایەتی مادە هۆشبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت ؛ ۲۱ هەزار کەس ڕێژەی تووش بووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە نیسبەت ۱۰ پیاو ، ۲ژنی تووش بوو هەیە.

بە پێی ئامارکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، نێوەنجی ئەندامانی بنەماڵەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ٤کەس ڕاگەیاندراوە ، کە بە پێی ڕێژەی ڕاگەیاندراو ئەم کێشەیە داوێنی پتر لە ۸۰ هەزار کەس گرتوەتەوە .

کارناسان کێشەی ئابووری،هەژاری و بێکاری ، کەم بوونی شۆێنی وەرزشی و پەروەردەیی و ناوەندگەلی تەندروستی و دەرمانی هۆکارگەلی سەرەکی ڕووکردنی گەنجانە لە مادە هۆشبەرەکان .

سەید ئەحسەن عەلەوی لە پەیوەندی لە گەڵ ئەم مژارەدا لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسان و نۆێنەرانی دەست‌نیشانکراو  کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنەدا دەڵێت : ڕێژەی بێکاری لە شارەکانی ئەم پارێزگایەدا گەیشتوەتە نیزیکی ٤٥٪ و تەنانەت ماوەیەک پێش ئێستا ناوەندی ئاماری ئێران ، کرماشان و ئیلام لە پلەگەلی سەرەکی ڕێژەی بێکاری لە سەراسەری ئێراندا ناو دەبەن .

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی هەڵاوردن لە بوارگەلی ئابووری، کشتوکاڵی و پیشەیی و خزمەتگوزاریدا توانیویەتی کێشەگەلێکی زۆر بۆ شارۆمەندان ساز بکات ، بۆ نموونە دەتوانین چاوو لە بەشی کشتوکاڵ بکرێت  کە کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەشی کشتوکاڵ لە بواری پەرەپێدانەوە ، بە ڕێژەیەکی بەرچاوو دابزینی بە خۆیەوە دیوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانە سێ ملیارد و سێ‌سەد ملوین مەتری سێ‌جا ئاو لە ئاوبەندەکانی سنەدا کۆدەبێتەوە ، مخابن وەرزێڕانی پارێزگای سنە تەنها دوو‌ هەزار و حەفت‌سەد هەکتار  لە زەویەکانیان بە ئاوی بەنداوەکان ئاو دەدرێت و بەشێکی زۆر لە ئاوی ئەم پارێزگایە ڕەوانەی پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکرێت .

 

کۆمەڵەی مافی ماڤی مرۆفی  کوردستان