بەردەوام بوونی بانگهێشت کردنی چالاکانی کڕێکاری بۆ ئیدارە ئەمنیەتیەکان

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو ، ڕۆژی شەممە ٦ ڕێبەندانی ٢٧٢٤، لە دڕێژەی بانگهێشت کردنی چالاکانی کڕێکاری لە شاری سنە، ئیدارەی ئیتلاعات ی ڕژیم لەم شارەدا، بانگهێشتی پەیام فەتحی کردووە و چەن کاژمێرێک لێپرسینەوەی لێ کراوە.

شایەنی باسە ناوبراو پێشتر چەندین جاری دیکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

هەتا ئیستە هێچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم شارۆمەندە لە بەر دەستدا نیە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *