سایین قەڵا؛ هاوڵاتییەک بە لێدانی ٨٠ قامچی مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی خەڵکی سایین قەڵا بەناوی سەعدوون جەمشیدی کوڕی محەممەد، لەلایەن دادوەر عابدی سەرۆکی لقی ١٠١ی دادگای٢ی سزاکان لەو شارو بە لێدانی ٨٠ زەبری قامچی مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەعدوون جەمشیدی لەڕەوتی شۆڕشی ئازادی ژن ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، لە پرسگەیەکدا پاش ئەوەی بێڕێزی پێدەکرێ لەگەڵیان تێکهەڵدەچێت و پاشان بە لێدان و کوتەک دەستبەسەر دەکرێت و تا ئەوپەڕی بێکۆتایی ئەشکەنجە و دواتر دانپێدانانی زۆرەملێی بەسەردا دەسەپێنرێ.

شیاوی باسە ناوبراو بەتۆمەتی پەلامار و توندئاژۆیی بەئەنقەست، سووکایەتی بەبەرپرسان و ڕایەداران، یاخیگەری لە بەرانبەر هێزەکانی ئێران ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێنراوە و دەبێ لە چەندد ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە لقی جێبەجێکاری دادگا بناسێنێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *