ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، مەتین فەرامەرزپوور هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد و خوێندکاری باڵای فەلسەفەی ڕۆژاوای زانکۆی مەشهەد لە زانستگە دەرکرا و ئەم حوکمە بەشێوەی زارەکی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم خوێندکارە ١٠ی ڕەزبەر لەسەردانیدا بۆ کۆمیتەی دیسیپلین لەهەمبەر ئەو دۆسیەی دژی وە کارا کرابوو کەوتەبەر تەوژمی دانپێدانان سەبارەت بەو تۆمەتانەت پێوەی لکێنرابوون و پاش بەرپەرچدانەوەی ئەم خوێندکارە، هەر ئەو ڕۆژە حوکمی دەرکردنی بەشێوەی زارەکی پێ ڕاگەیەندرا.
شیاوی باسە، ئەم خوێندکارە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە حوکمی شۆرای پێداچوونەوەی دیسیپلین بەدووساڵ و نیو ڕاگرتنی کاتی لە خوێندن مەحکووم و لە دوو تێرمی ڕابردوووە تا ئێستە لە خوێندن بێبەری بووە.
ق.ش