کوشتنی ژنێک لە سەردەشت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی شەهین ئیبراهیمزادە خەڵکئ گوندی گوڵان سەربە شاری سەردەشت، لەلایەن باوک و مامیەوە کوژراوە.

شیاوی باسە کە شەهین ئیبراهیمزادە بەبۆنەی پرسی نامووسی لەلایەن باوک و مامیەوە بە تەرزێکی مەترسیدار کوژراوە.

جێی سەرنجە کە شەهین ئیبراهیمزادە چەندد ساڵ بەرێ سەرەڕای دژایەتی باوکی لەگەڵ کەسێکی دڵخوازی خۆی ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو. ناوبراو پاش دوو ساڵ ژیانی هاوبەش لە هاوژینەکەی جوێ دەبێتەوە و بۆ ماڵی باوکی گەڕابوویەوە. شەهین ئیبراهیمزادە سەرلەنوێ خوازبێنیکەری هەبووە و بە شیمانەی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ خوازبێنیکەرەکەی لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە کوژراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *