تاران؛ ڕاگواستنی ئارمیتا گراوەند لە نەخۆشخانەی شوێنی خەواندنی بۆ شوێنێکی دیکە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ئارمیتا گراوەند قوتابی ١٦ ساڵ تەمەن کە لە بەشی ئایی سی یووی نەخۆشخانەی فەجری تاران خەوێنرابوو بۆ شوێنێکی دیکە ڕاگوازراوە.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتوویە، هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەشێوەی تەواو ئاشکرا لە شوێنی خەواندنی ئارمیتا گۆڕدراوە.

سەرچاوەکە زیادی کردووە، ئاخافتنی باوک و دایکی ئارمیتا لەگەڵ ڕاگەیەندنەکانی حکوومەت لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکاندا بووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا کوتوویە؛ خزمەکانی ئارمیتا چاوەڕوانن لە ئەگەری هەرچەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو، خەڵک پشتیوانیان لێدەکەن.

سەرچاوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایان کردووە، حکوومەتی ئێران لەڕێی چەندد کەس لە خزمەکانی ئارمیتاــ وە کە لە سیستەمی حکوومەت خاوەن پۆستی ئیداری و چەکدارین دایک و باوکی ئارمیتایان خستۆتە ژێر گوشارەوو بۆ ئەوەی هەر چەشنە هەوڵێکی ناڕەزایی دەربڕین بەجێ نەگەیەنن و لە درکاندنی ڕاستییەکان خۆ ببوێرن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *