ک.م.م.ک:
بەپێ هەواڵەکان، شەممە ٨ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، دوو زیندانی بە ناوەکانی محەمەد باقر بازگیر و ساسان فەرزیپوور ۳۱ساڵە، لە بەندیخانەی ئێران لە خورەم ئاوا لە سێدارە دران.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، محەمەد باقر بازگیر دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی مەڵایەک ئایینی دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدان بەسەردا سەپێنرا.
هەروەها ساسان فەرزیپوور نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە شەڕێکی بەکۆمەڵدا، دەستبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدان بەسەردا سەپێنرا.
ع. س