کۆڵبەرێک لە هەورامان کوژرا

ک.م.م.ک:
یەکشەممە‌‌‌۹ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، بە هۆی بوسە و تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە کاسبکاران و دەستەیەک لە کۆڵبەرەکان،لە سنوری تەتە لە هەورامان کۆڵبەرێک کوژرا.

شایانی باسە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا و چەنددین کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
شایانی باسە، تا ئێستا لەمەڕ ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *