هاووڵاتییەک لە بۆکان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، چوارشەممە ٥ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی قارەمان لوتفی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە  دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بە بیانووی پشتیوانی لە مانگرتنەکانی سەرتانسەری لە ساڵیادی کوشتنی ڕینا ئەمینی لەلایان کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *