پیرانشار؛ درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەری هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٢ساڵ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، دادگای ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، ماوەی دەستبەسەری هاوڵاتییەکی بەناوی محەممەد ئەمین محەممەدی(مینەی مەلا باییز) تەمەن ٧٢ساڵی بۆ مانگێکیتر درێژ کردەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە: ئەم هاوڵاتییە بەساڵاچووە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتت ئێران لەورمێ لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی چڕدایە و تا ئێستە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی نییە و ئەمە بووە بە هۆی دڵەڕاوکێ و پەرۆشی ئەوان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *