کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان لە بانە بریندار کرا

ک.م.م.ک:
شەممە ۱ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی جۆهەر فکری خەڵکی شاری سەقز، لەسنووری “هنگەژاڵ-ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەسنووریەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
شایانی باسە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزراوە بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستا لەسەر دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبرە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *