خورەم ئاوا؛ هاووڵاتییەک بە ناوی مەجید ڕەزایی بە تەقەی هێزەئەمنییەتییەکان کوژرا


ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، پێنجشەممە ۳۰ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی مەجید ڕەزایی خەڵکی خورەم ئاوە و دانشتووی تاران، بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژرا.

مەجید ڕەزایی هاوڕێی ئیمان همەتی یە کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژرا.
هەروەها هاوڕێکەی ئیمان حەسەن وەند-یش بە خەستی بریندار ببوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *