ڕفاندنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی موختار دەستووم کوڕی حەسەن، خێزاندار و خەڵکی شارۆچکەی کانی دینار پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، هییچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیتە بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە، چەندد ساڵ پێشتر برای گەورەتری بەختیار دەستووم لە ماشێنەکەی خۆی لەبەرانبەر دادگای ڕێژیمی ئێران لەهەڵ وریا محەممەدیان لە خزمانی باوکی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیداری ئیتلاعاتەوە درانە بەر دەسڕێژ و هەردوو کەس گیانیان بەختکرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *