سەقز؛ دوو هاوڵاتی بەدانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەناوەکانی سامان پاشایی بارمتەی ٥ ملیاردتمەنی و خالید عەبدوڵازادە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سەقز ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە لە پووشپەڕی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوبوون.

شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لەسەردەمی دەستبەسەری بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانی زۆرەملێ لەژێر گرانترین ئەشکەنجەدا بوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *