سنە؛ گەلاوێژ تەهماسبی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
دووشەممە ۲۷ خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، گەلاوێژ تەهماسبی ۳۹ ساڵە، چالاکی وەرزشی و خەڵکی سنە بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران
لەم شارە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ۲٥ی ئەم مانگە بەبێ حوکمی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو.

جێی ئاماژەیە کە گەلاوێژ تەهماسیبی لە ڕێکەوتی ۲٥ی رەزبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی شۆڕشی ئازادی ژنان لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای ۱۵ ڕۆژ ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *