لێکۆلینەوەی توندی هێرۆ قەدیمی بە مەبەستی دانپێدانی زۆرمڵی

ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی ناسراوی شاری سەقز کە لەلایان دادگای حکوومەتی ئێران بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ ماوەی یەک مانگ بۆی دەرچووبوو، ئێستا بە مەبەستی دانپێدانی زۆرەملێ لە ژێر لێکۆلینەوەی توندی هێزەکانی ئیتلاعات دایە.
ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەر و پاشان بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی ژنانی حکوومەت لە شاری سنەگوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتیە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *