ک.م.م.ک:
بەگوێرەی هەواڵەکە، شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی قوروە بەناونیشانی عەبدوڵا عەبدولمەلەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم مامۆستا خانەنشینکراوە پاش کاردانەوە بەرانبەر بە هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکان لە گەڵ کچانی خۆپیشاندەر لە شەقامێکی شاری قوروە دەستبەسەر کراوە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش