دەستبەسەری٣ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣هاوڵاتی بەناوەکانی ماهان نەساجی ٢٧ساڵ تەمەن، موبین پەروین ٢٧ساڵ تەمەن و عادڵ میرزایی ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نگڵ سەربە دەڤەری کەڵاتەزانی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە، عادڵ میرزایی و ماهان نەساجی پێشووتر لەڕەوتی ڕاپەڕینە گشتگیرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *