دێلوڕان؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی سەجاد سەیدمرادی خەڵکی شاری دێلوڕان ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هەروەها هەینی ٢٤ی خەرمانان ـیشیان بەناونیشانی ڕەزا ئیبراهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەکە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *