ک.م.م.ک:
شەممە ۲٥ی خەرمانانی۳۷۲۳ی کوردی، لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی #ژنژیان_ئازادی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرزاد ڕەحمەتی و سیروان حەسەنی لە سەقز دەستبەسەرکران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دەستبەسەرکردنی سێروان ڕەحمەتی لەگەڵ توندوتیژی و لێداندا بووە.
شایانی باسە کە، تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س