ک.م.م.ک:
هەینی ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، عەزیز مەرزی و ئازاد ئەمینی دوو مامۆستای خەڵکی سەقز و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سەقز و زێویە پاش پشکنینی ماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران پاش نیوەڕۆی هەینی ــ ڕۆژێک بەر لە ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی ــ هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم دوو مامۆستایە کە چالاکی ژینگەپارێزیشن و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی هیوای زانست لە سەقزن، ماڵەکەیان دەپشکنن و دەستبەسەریان دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان دوگوازن.
شیاوی باسە کە ئەنجوومەنی هیوای زانست ڕێخراوێکئ جڤاکییە کە لە بواری ژینگەپارێزی و دانانی پەرتووکخانە لە گەڕەکە هەژارنشین و گوندەکانی سەقز چالاکی دەکات.
جێی سەرنجە کە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەدەستەوە نییە.
ق.ش


