کوژرانی گەنجێکی خەڵکی شاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە گوڵشاری کەرەج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاباد( ئیسلاماوای غەرب) و دانیشتووی گوڵشاری کەرەج بەناونیشانی حامید باقری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەی لێکراو و گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم گەنجە لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی ڕاپەڕینی لەبەرەبەری ساڵوەگەڕی کوشتنی حکوومەتی ژینا و شۆڕشی ئازادی ژن و هاتنەسەر شەقامی ناوبراو لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە چوار فیشەکی پێوەنرا و گیانی بەخت کرد و تەرمەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێنرا.

شیاەی باسە کە، هێزە سەرکوتگەرەکان وەکوو هەردەم پەنایان بردەبەر درۆودەلەسە و کوتیان بە چەقۆ پەلاماری داوین و بەرگریمان لە خۆمان کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *