سنە؛ بەردەوامی گوشار لەسەر هاوڵاتیان لە بەرەبەری شۆڕشی ئازادی ژن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنیی و جل مەدەنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنە هەڵیانکوتایە سەرماڵی دوکتۆر موحسین سۆهرابی و دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەی.

شیاوی باسە، لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو بنەماڵەی دوکتۆر موحسین سۆهرابی دەیان جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوشاریان خراوەتەسەر و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێکراوە.

دوکتۆر موحسین سۆهرابی لەو پزیشکانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنەیە کەلە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازسدی خۆبەخشانە بریندارانی چارەسەر کردبوو و بەم بۆنەوە دەیان جار بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێکرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *