کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا


KMMK:

یەک شەممە ٣١ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، شەفێع حەمیدی، لەکاتی کۆڵبەری و لە نزیک گوندی خانێکـ سەر بە شاری ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بووە.

ناوبراو لە ناحیەی لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە لە شاری ورمێ کراوە.
برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە لە کاتێک دایە کە حکومەتی ئێران رۆژانە و بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە، کۆڵبەران دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت و برینداریان دەکات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۱۱۹ کۆڵبەر بریندار بوون و بە بریندار بوونی ئەو کۆڵبەرە، رێژەی بریندارەکان دەگاتە ۱۲۰ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN