کەرەج؛ سامان یاسین لە بەندیخانە دەستی بە ماگرتن لە خواردن گرتووە


ک.م.م.ک:
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان هونەرمەندی ناسراوی خاڵکی کرماشان سامان یاسین بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین لەسەر دۆخێ ناڵەباری خۆی و گواستنەوەیان بۆ زیندانی قزلحەساری کەرەج، دەستی بە ماگرتن لە خواردن گرتووە.

شایانی باسە ئەم هونەرمەندە کوردە.
لەگەڵ ۱۲ زیندانی سیاسی دیکە بە ناوەکانی، سەعید ماسوری، لۆقمان ئەمین پوور، جەعفەر ئیبراهیمی، ئەفشین بایمانی، سپێهر ئیمام جۆمعە، محەمەد شافعی، مەسعود ڕەزا ئیبراهیمی نەژاد، حەمزە سەفور، کامیار فەکور، ئەحمەد ڕەزا حائری، ڕەزا سلێمان زادە و زەرتۆشت ئەحمەدی راغب، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی گواستنەوەیان بۆ زیندانی قزلحەساری حکوومەت لە کەرەج و ئەو بارودۆخە دژوارەی کە تێیدا زیندانی کراون، لە ڕۆژی یەکشەممەوە مانگرتنیان لە خواردن گرتووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *