دادگای پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ساڵح نیکبەخت پارێزەری بەرگریکاری بنەماڵەی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی، ژینا ئەمینی لەیەکەم دادگای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەهەبوونی پارێزەرێک بەناوی عەلی ڕەزایی بەشداری کرد و وڵامی پرسیارەکانی دادوەر موقەیسەی دایەوە. لە دانیشتنی یەکەمی تۆمەتی پڕوپاگەندایی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەرزی شرۆڤەی دۆسیە بۆ ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ناوبراو، بۆی ڕوونکرایەوە.

شیاوی باسە کە عەلی ڕەزایی پارێزەری ساڵحی نیکبەخت ڕایگەیاند کە چەندد پرسیاری زارەکی و نووسراوەیی لێپرسرا. بەڵام مەخابن دەرفەتی وڵامدانەوە و بەرگری پێویست بە ساڵحی نیکبەخت و پارێزەرەکەی عەلی ڕەزایی نەدرا و سەرۆکی دادگا ئەنجامی وڵامدانەوە و بەرگری ناوبراوانی بۆ دانیشتنی داهاتوو هێشتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *